بنەماڵە لەڕووی جینالۆجییەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا بە دووەم چین دادەنرێت دوای خێزان، ھەرچەندە ئەم وشەیە بە ھەڵە ئاماژەی پێدەکرێت لە زمانی کوردیدا بەرامبەر بە وشەی خێزان بە کاری دەھێنن، بەڵام لە ڕاستیدا بنەماڵە چینێک سەرترە لەخێزان، چەند خێزانێک کە لە باوکێک کەوتبنەوە لە ڕێگای خوێنەوە، ئەم زاراوەیە سێ پشت دەگرێتەوە واتا (باوک، باپیرە، باوک باپیرە)، بەشێوەیەکی تر دوو باپیرە یان پتر بگەیەنێتە یەک پشت. دەتوانین بڵێین بنەماڵە تاوەکو ئامۆزا و بن ئامۆزا(ئامۆزازا) و پورزا و پورزازا و خاڵۆزا و خاڵۆزازا دەگرێتەوە. بە یەکگرتنی چەند بنەماڵەیەک کە لە خوێن بن یەک ڕەچەڵەک بن بەرەبابێک دروست دەکەن.[١]

بنەماڵە یان داپیرە و باپیرە دایک و باوکی باوک یان دایکی کەسێکن، لە ڕووی باوکەوە یان لە دایکیەوە. لە مێژووی مرۆڤایەتی مۆدێرن، نزیکەی ٣٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر ژمارەی ئەو مرۆڤە مۆدێرنانەی کە تا ببنە باپیرە و باپیرە ژیاون، زیادی کرد. بە دڵنیاییەوە نازانرێت چی بووەتە ھۆی ئەم زیادبوونی تەمەن درێژییە بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی باشتربوونی تەکنەلۆژیای پزیشکی و ئاستی ژیان، بەڵام بەگشتی پێی وایە کە دەرئەنجامێکی سەرەکی سێ نەوەی پێکەوە زیندوو پاراستنی زانیارییەکان بووە کە ئەگەرنا دەکرا لەدەست بچێت؛ نموونەیەک لەم زانیارییە گرنگانە لەوانەیە ئەوە بووبێت کە لە کاتی وشکەساڵیدا ئاو لە کوێ بدۆزرێتەوە.[٢][٣]

پلەبەندی چینەکان

دەستکاری

کەواتە پلەبەندی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچەڵەکی ھۆز و تیرەکانی کورد دابەشی دەکەینە سەر حەوت بەش:

بەڵام لای کورد دابەشکردنی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچەڵەک بەو شێوە نییە کەلای عەرەبە، تەنانەت ھیچ سەرچاوەیەکی نووسراومان بەر دەست نەکەوتووە کە پلە بەندی چینەکانی ڕێکخسبێت، تەنانەت ئەو سەرۆک ھۆز و تیرە بەڕێزانەی کە بە فەرمی خۆیان ناساندووە وەک (سەرۆک ھۆز) لە لای دەسەڵاتداران و خەڵکەکانییەوە ھیچ بەرھەمێک وەھایان دانەھێناوە چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک ڕێکخستبێت و دەریانخستبێ وەک زانستێی سەربەخۆ، تەنانەت ھەندێ ھۆز ھەیە جارێک بە عەشیرەت ناو خۆی دەێنێت و جارێک بە تایفە وجارێک بە ھۆز وجارێک بە تیرە یان خێڵ و ئێل.[٤]


سەرچاوەکان

دەستکاری
  NODES
Done 1