ژۆیس دو ڤەنگێن ناسراو بە جۆیس بلەو (بە فەڕەنسی: Joyce Blau)، ١٨ی ئازاری ١٩٣٢ لە قاھیرە - ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە فەڕەنسا) نووسەر و زمانناس و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و چالاکوانێکی سیاسیی ئاشتیخواز و دژەشەڕی فەڕەنسی بوو. بلەو دکتۆرای زمانی کوردیی لە زانکۆی سۆربۆن وەرگرتبوو و ھەر لەوێ مامۆستای زمانی کوردی بوو. جۆیس بلەو ھەتا کۆچی دواییی لە ٢٠٢٤ لە بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردیی پاریس بوو.[١]

جۆیس بلەو
لەدایکبوون١٨ی ئازاری ١٩٣٢
قاھیرە، میسر
مردن٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-١٠-٢٤) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
18th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
Married nameJoyce de Wangen
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، زمانی کوردی
پیشەزمانناس، orientalist
بواری کارکوردناسی
پۆستەکانمامۆستا
ڕاوێژکاری دکتۆراGilbert Lazard
شاکارەکانManuel de kurde: dialecte sorani، Manuel de kurde: kurmanji، Méthode de kurde: sorani

بلەو دۆستێکی نزیکی ئانری کووریێل، چالاکوانی سیاسی چەپ و دامەزرێنەری بزووتنەوەی دیموکراتی بۆ ڕزگاریی نیشتمانی بوو و لە زۆرێک لە چالاکییەکانیدا بەشدار بووە. چالاکییەکانی ئەوان ئەوکاتە دەستیپێکردووە کە ھەردووکیان لە میسر دەژیان و دواتریش بە درێژایی ساڵانی نیشتەجێبوونی ھاوبەشیان لە فەڕەنسا بەردەوام بوو. بەدوای تیرۆرکردنی کووریێل لە ساڵی ١٩٧٨، جۆیس بلەو کۆمیتەی «فەلەستین و ئیسرائیل دەژیێن»ی دامەزراند و بەڕێوەیدەبرد، کە لە درێژایی ساڵآنی ١٩٨٠ درێژە بە کردەوەکانی کوریل دەدا لەپێناوی بەرەوپێشبردنی دیالۆگ لە نێوان ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و بزووتنەوەی ئاشتیی ئیسرائیل.[٢]

جۆیس بلەو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە تەمەنی ۹۲ ساڵی لە فەڕەنسا کۆچی دواییی کرد.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Who is the Kurdish Institute ?». Institutkurde.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئەرشیڤی کۆمیتەی «فەلەستین و ئیسرائیل دەژیێن» (بە ئینگلیزی)؛ ئەرشیڤکراو لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
  3. ^ تۆڕی میدیاییی ڕووداو: جۆیس بلەو زمانناسی شارەزای زمانی کوردی لە ۹۲ ساڵی کۆچی دواییی کرد (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
  NODES