دانەوێڵە
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
دانەوێڵە (بە ئینگلیزی: Grain) تۆوێکی بچووکە و ڕەقە، وشکە و دەکرێت توێکڵدار یان میوەیی بێت، یاخود ھیچیان نەبێت، دەڕوێنرێت و بۆ خواردنی مرۆڤ یان ئاژەڵ بەکار دەھێنرێت.[١] دوو جۆری سەرەکی لە بەروبوومەکانی دانەوێڵە کە بازرگانییان پێوە دەکرێت، خەلە و پاقلەمەنییەکانن
دوای دروێنەکردن، دانەوێڵە وشکەکان درێژخایەنترن لە خۆراکە سەرەکییەکانی دیکە، وەک میوە نیشاستەییەکان (مۆزەکان، نانمیوەکان، ھتد) و ڕیشاڵەکان (پەتاتەی شیرین، کاساڤا، و زیاتر). ئەم بەردەوامییە وای کردووە دانەوێڵەکان گونجاو بن بۆ کشتوکاڵی پیشەسازی، چونکە دەکرێت بە شێوەیەکی میکانیکی کۆبکرێنەوە، بە شەمەندەفەر یان کەشتی بگوازرێنەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە سایلۆکاندا ھەڵبگیرێن، یان دەھاڕدرێن و دەکرێنە ئارد یان دەگوشرێن و دەکرێنە ڕۆن. بەم شێوەیە، بازاڕی دانەوێڵە بازاڕێکی گەورەی کاڵای جیھانییەکانە کە بەرھەمەکانی وەک گەنمەشامی، برنج، سۆیا، گەنم و دانەوێڵەکانی دی دەگرێتەوە.
دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان
دەستکاریدانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان ھاوواتای گەنمۆکن کە لە بەروبوومی خێزانی چیمەنن. لە بواری کشتوکاڵی و بازرگانیدا، تۆو یان میوەی خێزانە ڕووەکییەکانی دیکە پێیان دەوترێت دانەوێڵە ئەگەر لە گەنمۆک بچێت. بۆ نموونە، پۆپنە وەک "تۆوی پۆپنە" دەفرۆشرێت، و بەروبوومەکانی پۆپنە دەکرێت "دانەوێڵەی تەواو" بن. شارستانیەتەکانی پێش-ئیسپانییەکانی زنجیرە چیاکانی ئەندێز، سیستەمی خۆراکییان لەسەر بنەمای دانەوێڵە ھەبوو، بەڵام لە بەرزاییە بڵندەکاندا ھیچ کام لە دانەوێڵەکان ناوکدار نەبوون. ھەر سێ دانەوێڵەی ڕەسەنی ئەندێز ( kaniwa, kiwicha, و quinoa ) ڕووەکی گەڵا فراوانن نەک ڕووەکی وەک گەنمەشامی، برنج و گەنم. [٢]
پۆلێنکردن
دەستکاریدانەوێڵەکان
دەستکاری[[پرونده:Dinrêyes.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Dinrêyes.jpg%7Cوێنۆک%7Cچەند جۆرێک دانەوێڵە. لە دەستە چەپی سەرەوه بە ئاراستەی میلی کاتژمێر: گەنم, گەنمی ئەڵمانی, وەرزێڕ و جۆ]]
هەموو دانەوێڵەکان سەر بە خێزانی گەنمن و جۆرێک لە کاربۆهیدراتیان تێدایە کە پێی دەوترێت نیشاستە . [٣]
دانەوێڵەی وەرزی گەرم
دەستکاریدانەوێڵەی وەرزی سارد
دەستکاری[[پرونده:Gerstenkoerner.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Gerstenkoerner.jpg%7Cوێنۆک%7C137x137پیکسڵ%7Cجۆ]] [[پرونده:Rye_grains.JPG|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Rye_grains.JPG%7Cوێنۆک%7C133x133پیکسڵ%7Cتۆوی جاجیمی]] [[پرونده:Rice_grains_(IRRI).jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Rice_grains_(IRRI).jpg%7Cوێنۆک%7C100x100پیکسڵ%7Cچەند جۆرێک لە برنج]]
تۆوی خەلەشێوە
دەستکاریتۆوی ڕووەکی دوو لێوەو گەڵا پانەکان کە نیشاستەیان تێدایە بریتین لە جۆر و خێزانەکانی:
دەستکاریپاقلەمەنییەکان
دەستکاری[[پرونده:Lens_culinaris_seeds.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Lens_culinaris_seeds.jpg%7Cوێنۆک%7C123x123پیکسڵ%7Cنیسک]] پاقلەمەنییەکان، بە بەراورد لەگەڵ خۆراکە ڕووەکییەکانی تر، پرۆتینی پتریان هەیە ; بۆ نموونە سۆیا ڕێژەی ٣٥% پرۆتینی تێدایە . وەک هەموو خۆراکە ڕووەکییەکانی تر، پاقلەمەنییەکانی کاربۆهیدرات و چەورییان تێدایە. پاقلەمەنییە باوەکان بریتین لە:
تۆوە ڕۆندارەکان
دەستکاریتۆوە ڕۆندارەکان ئەو بەرهەمانەن کە بە مەبەستی سەرەکی بەرهەمهێنانی ڕۆنی ڕووەکی دەچێنرێن. جگە لە دابینکردنی وزەی خۆراکی، ئەم ڕۆنانە کۆمەڵێک ترشی چەوری بنەڕەتییان تێدایە. هەروەها ڕۆنی ڕووەکی بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و شتی وەک چەورکەر بەکاردەهێنرێت . [٤]
خێزانی خەردەل
دەستکاریlink=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Canola.jpg|وێنۆک|100x100پیکسڵ|تۆوی ڕەز
- خەردەلی ڕەش
- خەردەلی چینی
- ڕەز ( کانۆلا)
خێزانی کاسنییەکان
دەستکاری[[پرونده:Sunflowers_seeds.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Sunflowers_seeds.jpg%7Cوێنۆک%7C100x100پیکسڵ%7Cتۆوی گوڵەبەڕۆژە]]
خێزانەکانی تر
دەستکاری- کەتانییەکان وەکو کەتان
- شاتۆوەکان
- گوڵاڵەییەکان وەک تۆوی خەنەبەر
گرنگی مێژووییی دانەوێڵەکان
دەستکاریبەهۆی ئەوەی کە تۆوەکان بچووک و ڕەق و وشکن، دەکرێت بە ئاسانی هەڵبگیرێن، بپێورێن و بگوازرێنەوە لە چاو بەرهەمە خۆراکیەکانی تری وەک میوەی تازە و ڕەگ و ڕیشاڵەکان.
گەشەسەندنی کشتوکاڵی دانەوێڵە ڕێگەی خۆش کرد کەخۆراک بە ڕێژەیەکی زۆر بەرهەم بهێنرێت و هەڵبگیرێت، ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی یەکەم شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی و گەشەسەندنی کۆمەڵگا مرۆییە سەرەتاییەکان . [٥]
گەڕانە پەیوەندیدارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Babcock, P. G., ed. 1976. Webster's Third New International Dictionary. Springfield, Massachusetts: G. & C. Merriam Co.
- ^ Lost Crops of the Incas: Little-Known Plants of the Andes with Promise for Worldwide Cultivation. Washington D.C.: National Academy Press. 1989. p. 24. doi:10.17226/1398. ISBN 978-0-309-04264-2.
{{cite book}}
:|work=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ Vaughan, J. G., C. Geissler, B. Nicholson, E. Dowle, and E. Rice. 1997. The New Oxford Book of Food Plants. Oxford University Press.
- ^ Babcock, P. G., ed. 1976. Webster's Third New International Dictionary. Springfield, Massachusetts: G. & C. Merriam Co.
- ^ «The World of Food Grains» (بە English). June 2021.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دانەوێڵە تێدایە. |