سستبوونی دڵ (ئینگلیزی: Heart failure) نەخۆشییەکی زۆر باوە، ھەموو جۆرە نەخۆشییەکی دڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی سستبوونی دڵ، لە ھۆیە سەرەکییەکانی سستبوونی دڵ نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە (Hypertension)، و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرە تاجیەکانی دڵ (Ischaemic heart disease). ھەندێک جار سستبوونی دڵ لە ئەنجامی نەخۆشی درێژخایەنی سنگەوە ڕوودەدات وەکو (ھەوکردنی درێژخایەنی بۆڕیەکانی ھەناسە Chronic obstructive airway disease). لەسەرەتای نەخۆشیەکەدا، نەخۆشەکە تەنھا بە کارکردن یان بە ڕۆیشتن تەنگەنەفەس دەبێت، دواتر کۆکەیەکی بەردەوامیان تووش دەبێت و قاچیان دەئاوسێت و فشاری ناو خوێنھێنەرەکانی ملیان بەرزدەبێتەوە (Congestive heart failure). شەوانە ناتوانن لەسەر جێگا تەخت پاڵ بکەون و لەکاتی خەودا بەھۆی تەنگەنەفەسیەوە خەبەریان دەبێتەوە. بۆ پاڵکەوتن زیاد لە سەرینێک یان پشتیەک دەخەنە ژێر سەر و پشتیان. زۆربەی ئەو کەسانە یان فشاری خوێنیان بەرزە یان نەخۆشی خوێنبەرە تاجیەکانیان ھەیە (Ischaemic heart disease).

سستبوونی دڵ
لقینەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن، نیشانەی پزیشکی، cardiovascular system symptom
Health specialtyدڵناسی
نیشانەکانھەناسەسواری، ماندوویی، edema، ascites، anasarka
پشکنینى پزیشکىechocardiography، electrocardiography
چارەسەرdiuretic
Anatomical locationدڵ
Possible medical findingsabnormal third heart sound، abnormal fourth heart sound
Risk factorنەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری، شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، overweight
بەستەرhttp://data.medicalrecords.com/medicalrecords/healthwise/heart_failure
ICPC 2 IDK77
ناسنامەی زاراوەی NCIC50577


سەرچاوەکان

دەستکاری

- بنەماکانی چارەسەرکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٠

  NODES
os 2