ماد (فارسی کۆن: 𐎶𐎠𐎭، مادا؛ یۆنانی: Μηδία مێدیا؛ زمانی ئەکەدی: Mādāya) یەکەیەکی ڕامیاری بوو، ناوەندەکەی لە ھەگمەتانە بوو کە لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین تا ناوەڕاستی سەدەی شەشەمی پێش زایین بوونی ھەبووە و وادادەنرێت زاڵ بووبێت بەسەر بەشێکی بەرچاوی پلێتی ئێرانی، پێش ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی. دەستێوەردانی زۆرجاری ئاشوورییەکان لە ناوچەی زاگرۆس بووە ھۆی ئەوەی پرۆسەی یەکخستنی ھۆزەکانی ماد بەڕێوە بچێت. تا ساڵی ٦١٢ پێش زایین، مادەکان ئەوەندە بەھێز بوون کە بتوانن ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور کە لە دابەزیندا بوو، بە ھاوپەیمانی لەگەڵ بابلییەکان بڕوخێنن؛ بەڵام زانستی ھاوچەرخ گومانیان ھەیە لە بوونی شانشینی یان دەوڵەتێکی یەکگرتووی ماد، لانیکەم بۆ زۆربەی سەدەی حەوتەمی پێش زایین.[١]

سنووری دەسەڵاتی شانشینی ماد

سەرەڕای ئەوەی کە مادەکان توانیان شانشینییەکی بەھێز پێکبھێنن کە لە باکووری میزۆپۆتامیا تا باختر درێژدەبێتەوە، بەڵام زانیارییەکی کەم ھەیە دەربارەی، چونکە ھیچ نووسراوێک یان سکەیەک نەدۆزراوەتەوە کە ڕۆشنایی بخاتە سەر مێژوو یان کۆمەڵگاکەیان.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Curtis، Vesta Sarkhosh (2010-01-08). Birth of the Persian Empire (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ISBN 978-0-85771-092-5.
  2. ^ Yarshater, Ehsan (2004). IRAN ii. IRANIAN HISTORY (1) Pre-Islamic Times. Encyclopædia Iranica. Vol. XIII, Fasc. 2, pp. 212–224 and Vol. XIII, Fasc. 3, p. 225.
  NODES