ئینگوشیتیا
کۆماری ئینگوشیتیا ( بە ئینگوشی: ГIалгIай Мохк، بە ڕووسی: Респу́блика Ингуше́тия ) یەکێکە لە یەکەیەکی فیدراڵی لە فیدراسیۆنی ڕووسیا.
ئینگوشیتیا | |
---|---|
بە ئینگووش: ГӀалгӀайче | |
بەشێکە لە | North Caucasian Federal District، Southern Federal District |
دامەزران | ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢ |
ناو بە زمانی فەرمی | ГӀалгӀайчe |
زمانی فەرمی | زمانی ڕووسی، Ingush |
سروودی نیشتمانی | National Anthem of Ingushetia |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | ڕووسیا |
پایتەخت | Magas |
دابەشکاریی کارگێڕی | ڕووسیا |
ناوچەی کاتی | Moscow Time، Europe/Moscow، UTC+03:00 |
پۆتانی شوێن | ٤٣°١٢′٠″N ٤٥°٠′٠″E |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Head of the Republic of Ingushetia |
سەرۆک | Mahmud-Ali Kalimatov |
ئەنجومەنی یاسادانەر | People's Assembly of the Republic of Ingushetia |
دانیشتووان | ٥٢٧٬٢٠٠ |
ھاوسنوورە لەگەڵ | چیچان، ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا |
زمانەکان | Ingush |
ڕووبەر | ٣٬١٢٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.ingushetia.ru |
وەسفی ئاڵا | flag of Ingushetia |
وەسفی نیشان | coat of arms of the Republic of Ingushetia |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 06، ИН |
لە دیارترین شار و گوندەکانی کۆماری فیدراڵی: قەرەبولاک، ماگاس، مالگۆبێک، نازران.
کورتەیەکی مێژوویی
دەستکاریلە ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩١ ئەنجومەنی باڵای سۆڤیەتی ڕووسیا بڕیاری جیاکردنەوەی ئینگوشیتیا لە چیچان دەرکرد و کۆماری ئینگوشیتیای نوێی لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا. خاکی کۆماری ئینگوشیتیا بە یەکێک لە کۆنترین ناوچەکان دادەنرێت لە ناوچەی باکووری قەفقاز بۆ نیشتەجێ بوون، بەو پێیەی دەستنووسە کۆنەکان کە لەم ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە ئاماژەن بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینەوە لەم بەشانەدا ھەبوون، بەڵام شوێنەوارە بڵاوەکان لەم ناوچەیەدا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.
کۆماری ئینگوشیتیا دەکەوێتە ناوچەی قەفقازی باکووری ڕووسیا و خاوەن دەسەڵاتێکی خوبەڕێوەبەرییە، ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و چیچان و ئۆسێتیای باکوور، بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە، کە زۆربەیان ئینگوشیتین و نزیکەی ٩٠ ھەزار کەسیان چیچانین، ھەردووکیان ڕێبازی ئیسلام دەگرنەبەر، لەگەڵ نزیکەی ٥٠ ھەزار مەسیحی. شارە سەرەکییەکان بریتین لە پایتەخت بەناوی ماگاس، لەگەڵ نازرانی پایتەختی پێشوو، ھەروەھا مالگۆبێک و قەرەبولاک.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «إنغوشيا»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینگوشیتیا تێدایە. |