ئەلبێر کامو
ئەلبێر کامۆ (/kæˈmuː/؛ فەڕەنسی: [albɛʁ kamy] ( گوێگرتن)؛ ٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٣ - ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) فەیلەسووفی فەڕەنسیی جەزائیری، نووسەر و ڕۆژنامەوان بوو.
ئەلبێر کامو | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٣ |
مەرگ | ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ |
ھۆکاری مەرگ | ڕووداوی ئۆتۆمبێل |
نەتەوە | جەزائیری، فەڕەنسی |
پیشە | نووسەر، ڕۆژنامەنووس، فەیلەسوف |
خەڵاتەکان | نۆبێلی ئەدەبییات ١٩٥٧ |
ژیان
دەستکاریئەلبێر کامۆ لە ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٣دا لە شاری مۆندۆڤیی جەزائیر لەدایکبووە، باوکی بە ڕەگەز فەرەنسی بوو، کرێکاری کارگەیەکی مەی دروستکردن بوو، دایکی کامۆش بە ڕەگەز ئیسپانییە واتە کامۆ جەزائیری نەبوو، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین کاتی ژیانی خۆی لەوێ بەسەربردوە و ھەر لەوێش مردووە، لە کاتی ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانیی یەکەمدا باوکی کامۆ بەشداری ئەو شەڕەی کرد و لە شەری ڕاماندا بریندار کرا و پاشانیش ھەر بە ھەمان ھۆوە و لەبەر خراپی برینەکەی گیانی لە دەستدا، کامۆ دەڵیت «وەکوو منداڵانی دیکە لەگەڵ دەنگی دەھۆڵی جەنگدا بە ھەتیوی گەورە بووە کە درامایەک بووە لە کوشتن و بڕین و زوڵم و زۆرداری.»
لەپاش مردنی باوکی لەگەڵ دایکی و خاڵی و برا گەورەکەی و نەکیدا چوونەتە جەزائیر و لەوێ لە گەڕەکێکی ھەژارنشیندا بە ناوی بلکۆر سەر لە نۆی درێژەیان بە ژانیان داوەتەوە. لە ساڵی ١٩٣٠ کامۆ تووشی نەخۆشی سیل ھات کە بەو ھۆیەوە گەلێک ئازار و ئەشکەنجەی بینیوە. لە ساڵی ١٩١٨-١٩٢٣ خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد و پاشانیش لە قوتابخانەی «لیسیەی فەرەنسی» قۆناغی ئامادەیی لە ساڵی ١٩٣٠ دا تەواو کرد.
ئەلبێر کامۆ زۆر حەزی لە ئەدەب کردووە، لەبەر ئەوە ھەموو بەرھەمە ئەدەبیەکانی سەردەمی خۆی خوێندۆتەوە بە تایبەتی نووسینەکانی ئەندریە ژید و بە باشیش یەکتریان ناسیوە. ئەلبێر کامۆ بڕوانامەی بەکەڵۆریا و لیسانسی لە بەشی فەلسەفەی کۆلیژی ئادابی زانکۆی جەزائیر وەرگرت بە ھۆی ئەو شارەزاییە زۆرەی کە لە بواری ئەدەبدا ھەیبوو ناسراوی لەگەڵ چەند مامۆستایەکی شارەزای ئەم بوارەدا ھەبووە کە بەشێوەکی راستەخۆ کاریان تێکردوە وەک پۆل ماتیە و جان جیرینیە و ئەندریە ماڵرۆ. لە ساڵی ١٩٣٦ دا بۆ وەرگرتنی دیبلۆم لە خوێندنی باڵادا، پاش ئەوە نامیلکەیەک دەربارەی پەیوەندی نێوان نھێلستی و مەسیحیەت لەلای ئەفلاتون و سانت ئۆگستین پێشکەش دەکات و ئیتر پاش ئەم نامیلکەیە واز لە خوێندن ئەھێنێت بە ھۆی نەخۆشیەوە و ناتوانێت درێژە بە خوێندن بدات، بەڵام لە بواری نووسینی ئەدەبی و فیکری و رۆژنامەگەری و سیاسیدا چالاکانە دەست بە خوێندنەوە دەکات، وەک بەرھەمەکانی تۆلستۆی و مارک نۆریل و مارکیزدی سادو بێرلیرڤی و دانێل دوفۆدو سرڤانتس و بلزاک و مەدام دی لاڤایت و سوریل و نێتچەو ئیشپنگلەر.
ئەلبێرکامۆ بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٤ دا ژنی ھێناوە و پاش ساڵێک جیابۆتەوە بەڵام جارێکی تر ژنێکی فەرەنسی ھێناوە بەناوی فرانسین فاوەر لەو ژنە کچێک و کوڕێکی ھەبوە بەناوی جان و کاترین، لەدوای داگیرکردنی پاریس لە لایەن ئەڵمانیاوە پاریس بەجێدەھێڵێت و دەچێتە شاری کلێرمۆن لە خوارووی فەرەنسا پاشانیش دەچێت بۆ لیۆن تا کانونی دووەمی ١٩٤١ لەوێ َدەمێنێتەوەو ھەر لەو ساڵەشدا دەگەرێتەوە بۆ وەھران و خۆی بە وانە وتنەوەوە سەرقاڵ دەکات. بە مەبەستی چارەکردنی نەخۆشیەکەی جارێکی دیکە گەراوەتەوە بۆ پاریس و ھەر بۆ ھەمان مەبەست سەردانی ئەمریکای کردووە بەڵام ھیچ کام لەو ھەوڵانەی سوودیان نەبووە، کامۆ تا دەھات نەخۆشییەکەی پەرەی دەسەند و باری تەندروستی خراپتر دەبو، کامۆ لە ژیانیدا ئێش و ئازارێکی زۆری بەدەس نەخۆشییەوە بینیوە. لە ساڵەکانی نێوان ١٩٤٨وە ھەتا سالی ١٩٥٧ گەلێک شاکاری جوان و کتێبی بە پێزی لە بواری شانۆو ئەدەب و سیاسەتدا بلاوکردۆتەوە. وەک رێزلێنان لە کارەکانی لە ساڵی ١٩٥٧ خەڵاتی نۆبڵی پێدرا، ئەلبێر کامۆ لەسالی ١٩٦٠ لە ڕۆژی ٤ ی ژۆنڤیێ (کانونی دووەم) لەکاتێکدا لەگەڵ میشێل گالیمارد دەبێت بەنیازی چوون بۆ پاریس لەنزیک ڤیلبلوڤان بەڕووداوی ئۆتۆمۆبێل دەمرێت.
ڕوانگە فەلسەفییەکان
دەستکارینیچەیش و کامۆیش جیھان و ئەو زوڵم و زۆرە قبووڵ ناکەن کە لە ئارادایە چونکە ئاوەھا بار و دۆخێک بەرپەرچ دانەوەی مرۆڤایەتیە. ھەردووکیان بەرەنگارن و لە بەر مرۆڤ رێگەی یاخیبوون و راپەڕین ھەڵدەبژێرن. کامۆ و نیچەی " یاخی" ھیوایێکیان بە گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی- رامیاریی نییە چونکە لە ڕوانگەی ئەوانەوە تاکی زانا و ڕەند نەک ھەر سووڕی دەوران و دەسەڵات بەڵکوو ھەموو جیھانی بوون دەخاتە بەر پرسیار.[١]
کارەکان
دەستکاریڕۆمانەکان
دەستکاری- نامۆ (the stranger) (١٩٤٢)
- تاعون (the plague) (١٩٤٧)
- کەوتن (the fall) (١٩٥٦)
- مردنێکی دڵخۆشانە (a happy death) (١٩٣٦-١٩٣٨ نووسراوە و ١٩٧٢ بڵاوکراوەتەوە)
- یەکەمین پیاو (the first man) (بە نا تەواوی لە ساڵی ١٩٩٥ بڵاوکراوەتەوە)
- ئەفسانەی سیزیف (the myth of sisyphus)
- مرۆڤی یاخی
- ئەزموونەکان
- کالیگۆلا
- یاداشتەکان
- مەنفا و مەملەکەت
- دادپەروەران
- زەماوەند و هاوین
- قەنارە
شانۆگەرییەکان
دەستکاری- دادخوازان، Les Justes، ١٩٤٩.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ افسانە سیزیف، آلبر کامو، ترجمە دکتر محمود سلطانیە، انتشارات جامی
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی فەڕەنسا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلبێر کامو تێدایە. |