تۆرچ وود

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەڕیتانی کە لە هەمان گەردوونی دکتۆر هودا ڕووداوەکانی ڕوودەدات

تۆرچوود بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵی زانستی بەریتانییە کە لەلایەن ڕەسڵ تی دەیڤیسەوە دروستکراوە. زنجیرەکە دوای زیندووکردنەوەی ٢٠٠٥ زنجیرەی دکتۆر هو وەرگیراوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١١ پەخشکرا. بەرنامەکە کەناڵی پەخشکردنی خۆی لە هەر وەرزێکیدا پەخشی خۆی گۆڕی لەبەر ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی بینەرەکانی، لە بی بی سی سێەوە بۆ بی بی سی دوو بۆ بی بی سی یەک، هەروەها لە وەرزی چوارەمیدا بودجەی ئەمریکی بەدەستهێنا کاتێک بوو بە بەرهەمهێنانێکی هاوبەشی نێوان بی بی سی یەک و ستارز. ئامانجی تۆرچوود لە ڕووی بینەرەوە بەتەمەنەکان و هەرزەکارە پێگەیشتووەکانە، بە پێچەوانەی ئامانجی دکتۆر هو کە هەردوو گەورە و منداڵ دەکاتە ئامانج. هەروەها وەک بەرنامەیەکی خەیاڵی زانستی، نمایشەکە کۆمەڵێک بابەت دەکۆڵێتەوە، لەوانە بوونگەرایی، ژیانی سێکسی هاوڕەگەزخوازی و دوو ڕەگەزخوازی و جێندەرگۆڕەکان (سێکسییەتی LGBTQ+)، و گەندەڵی مرۆڤ.

تۆرچ وود
چەشن
دانەرڕەسڵ تی دەیڤیس
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرمورەی گۆلد
ئاوازدانەر(ان)بێن فۆستەر
مورەی گۆلد
بلێر مۆوات
وڵاتی بەرھەمھێنەر
  • شانشینی یەکگرتوو
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٤١ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
ماوەی پەخش٤٥-٦٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
پەخش
تۆڕبی بی سی ٣
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ (2006-10-22) – ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ (2007-01-01)
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانTorchwood Declassified
دکتۆر ھو
The Sarah Jane Adventures
Class

تۆرچوود بەدەوری تیمێکی بچووکی ڕاوچی بێگانەدا دەسوڕێتەوە کە ڕێکخراوی خەیاڵی تۆرچوود کە بنکەکەی لە کاردیفە و بە شێوەیەکی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوانە دەکات کە بوونەوەرە ئاسمانییەکان بەشدارن. کارەکتەری سەرەکییەکەی کاپتن جاک ھارکنس (جۆن بارۆمان)، ساختەکارێکی نەمر لە داهاتوویەکی دوورەوە؛ جاک لە سەرەتادا لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دکتۆر ھو لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرکەوتووە.

بەرهەمهێنان

دەستکاری

پەرەپێدانی سەرەتایی

بەر لە زیندووکردنەوەی دکتۆر هو، ڕەسڵ تی دەیڤیس بیرۆکەی دروستکردنی درامایێکی زانستی خەیاڵی/تاوانکاری بۆ دروستبوو کە لە ستایلی دراما ئەمریکییەکان نزیک بوو، بە تایبەت ئەو درامایانەی کە لەلایەن جۆس وێدۆن دروستکرابوون وەک بەفی بکوژی خوێنمژەکان و فریشتە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Buchanan, Jason. «Torchwood». AllMovie. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Torchwood». BFI Film & Television Database. London: British Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. ^ Rawson-Jones، Ben (17 October 2006). «Davies: 'Buffy', 'Angel' inspired 'Torchwood'». Digital Spy. لە 21 March 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Walker، Stephen James (2007). Inside the Hub: The Unofficial and Unauthorised Guide to Torchwood Series One. Tolworth: Telos Publishing Ltd. p. 50. ISBN 978-1-84583-013-7.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

ماڵپەڕە فەرمییە پێشووەکانی بی بی سی

دەستکاری
  NODES