تەکنۆلۆژیا یان تەکنەلۆژیا (بە ئینگلیزی: Technology)، تەکنەلۆژیا بریتییە لە بەکارهێنانی زانست بۆ گەیشتن بە ئامانجە پراکتیکییەکان بە شێوەیەکی دیاریکراو و دووبارە بەرهەمهێنانەوە. هەروەها ڕەنگە وشەی تەکنەلۆژیا بە مانای بەرهەمی هەوڵێکی لەو شێوەیە بێت. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بواری پزیشکی، زانست، پیشەسازی، پەیوەندی،گواستنەوە،سەربازی وژیانی ڕۆژانەدا باو بووە. تەکنەلۆژیاکان بریتین لە شتە فیزیکیەکانی وەک کەلوپەل یان ئامێر و ئامرازە نامەعنەوییەکانی وەک نەرمەکاڵا.

پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا لە ناوەڕاستی سەدەی ٢٠ەم بووە ھۆی گەڕان بۆ ناو بۆشایی گەردوون

زۆر پێشکەوتنی تەکنەلۆژی بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا. سەرەتاییترین تەکنەلۆجیای ناسراو کەرەستەی بەردینە، کە لە سەردەمی پێش مێژوودا بەکارهاتووە، دواتر بەکارهێنانی ئاگر، کە یارمەتیدەر بووە لە گەشەکردنی مێشکی مرۆڤ و گەشەکردنی زمان لە سەردەمی سەهۆڵبەندان. داهێنانی ویل لە سەردەمی برۆنزیدا بووە هۆی ئەوەی گەشتێکی فراوانتر و دروستکردنی ئامێری ئاڵۆزتر بکرێت. پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی ئەم دواییە، لەوانەش چاپخانە، تەلەفۆن و ئینتەرنێت، بەربەستەکانی پەیوەندیکردنیان دابەزاندووە و ئابووری زانینیان هێناوەتە ئاراوە.[١]

لە کاتێکدا تەکنەلۆژیا بەشدارە لە گەشەسەندنی ئابووری و خۆشگوزەرانی مرۆڤ، بەڵام دەتوانێت کاریگەری نەرێنی وەک پیسبوون یان کەمبوونەوەی سەرچاوەکان هەبێت، یان زیانی کۆمەڵایەتی وەک بێکاری تەکنەلۆژی کە بەهۆی ئۆتۆماتیکیەوە دروست دەبێت. لە ئەنجامدا مشتومڕی فەلسەفی و سیاسی لەسەر ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئەخلاقی تەکنەلۆژیا و کەمکردنەوەی لایەنە خراپەکانی تەکنەلۆژیا سەریهەڵداوە. بزووتنەوە مێژوویی و هاوچەرخەکانی وەک نیو-لودیزم و ئەنارکۆ-پریمیتیڤیزم ڕەخنە لە پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا دەگرن، لە کاتێکدا لایەنگرانی ترانزومانیزم و تەکنۆ-پێشکەوتنخوازی چالاکانە پشتگیری لە گۆڕانکاری تەکنەلۆژی دەکەن و وەک ڕزگارکەر سەیری دەکەن. زۆرێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا دەتوانرێت لە ڕێگەی داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی وەک وزەی نوێبووەوە لە گواستنەوە و پیشەسازیدا، بەرهەمە جینییەکانی دەستکاریکراو بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی خاک، و گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە کارەساتبارەکانی جیهان کەمبکرێنەوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ The British Museum. «Our earliest technology?». smarthistory.org. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Gowlett، J. A. J. (5 June 2016). «The discovery of fire by humans: a long and convoluted process». Philosophical Transactions of the Royal Society B. 371 (1696): 20150164. doi:10.1098/rstb.2015.0164. PMC 4874402. PMID 27216521. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  NODES
os 4