جێنیفەر جۆنز
فیلیس لی ئزلی ناسراو بە جێنیفەر جۆنز (٢ی ئازاری ١٩١٩[١] - ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩[٢]) خانمەئەکتەرێکی ئەمریکی بوو، ھەروەھا کاری لەسەر گرنگیدان بە ساخیی دەروون دەرکرد. لە ماوەی پێنج دەیە لە کارەکانی، جێنیفەر پێنج جار پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار، لە نێویاندا جارێک بووە براوەی خەڵاتەکە. ئەو یەکێکە لە گەنجترین وەرگرانی خەڵاتی ئۆسکار، کاتێک کە خەڵاتەکەی پێدرا ئەوا تەمەنی ٢٥ ساڵان بوو.
جێنیفەر جۆنز | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢ی ئازاری ١٩١٩ تولسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ Malibu, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩٠ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Phylis Lee Isley |
ھۆی مەرگ | نەخۆشی |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
ھاوسەر | Norton Simon، David O. Selznick، Robert Walker |
منداڵ | Robert Walker Jr. |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، نمایشکار |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ |
ئەندامی حیزبی | California Republican Party |
بەکارھێنانی دەست | right-handedness |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame، David di Donatello Award for Lifetime Achievement |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر |
Notable role | Bernadette Soubirous |
جێنیفەر بەر لەوەی بێتە ناو بواری نواندنەوە ئەوا خەریکی کاری نمایشکردنی جلووبەرگ (مۆدێل) بوو، دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ بۆیەکەمینجار لە فیلمی (New Frontier) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٤٣ دوای ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی گۆرانییەکەی بێرنادیتی (The Song of Bernadette)، خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر،[٣] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆبیشی بەدەست ھێنا. لە دەیەی چلەکان بەشداریی لە چەند فیلمێک کرد، کە پەسن و ستایشی باشی ڕەخنەگرانەی وەرگرت، لە نێویاندا لە سێ فیلمدا پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، ئەمەش لە فیلمەکانی Since You Went Away (١٩٤٤)، Love Letters (١٩٤٥)، ھەروەھا Duel in the Sun (١٩٤٦) بوو.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Green 2011, p. ٧.
- ^ Harmetz، Aljean (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩). «Jennifer Jones, Postwar Actress, Dies at 90». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Staff، Reuters (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩). «Oscar-winning actress Jennifer Jones dies at 90». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite news}}
:|یەکەم=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Gallery: Happy birthday to the late Tulsa-born Oscar winner Jennifer Jones». Tulsa World (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێنیفەر جۆنز تێدایە. |