خۆکوشتنەکە
خۆکوشتنەکە نیگارێکی ڕۆنییە، لەلایەن ئێدوارد مانێت لەنێوان ساڵانی ١٨٧٧ بۆ ١٨٨١ کێشراوە.[١] نیگارەکە بە کەمی لێکۆڵینەوە و وردبینی لەسەر کراوە. بە بڕوای مێژووناسانی ھونەری ئەو کارەی ئێدوارد نامۆیە وەک ڕێکەوت بە کارەکانی دیکەی.[١]
خۆکوشتنەکە | |
---|---|
ھونەرمەند | ئێدوارد مانێت |
ساڵ | نز. ١٨٧٧ –١٨٨١ |
ناوەند | ڕۆن لەسەر کانڤاس |
بابەت | خۆکوشتن |
ئەندازە | ٣٨ cm × ٤٦ cm (١٥ in × ١٨ in) |
شوێن | مۆزەخانەکەی ئی. جی. بورل، زیورخ |
وێنەکە
دەستکاریوێنەکە پێکدێت لە پیاوێک کە ڕەنگە خۆی کوشتبێت، پیاوەکە دەمانچەیەکی لەدەستە و لەسەر جێ خەوێک پاڵکەوتووە. ئێدوارد ھەوڵیداوە وێنەکە جیاواز دەرکەوێت لەو کارانەی پێش خۆی، و وێنەکەی بەبێ ھیچ ناوەڕۆک یان چیرۆکێک ھێشتوویەتییەوە.[٢]
لەبەر ئەوەی وێنەکە ڕیالیزمێکی زۆری پێوە دیارە، دەنگۆیەک دروستبوو کە وێنەکە لە ڕاستی وەرگیراوە، بەڵام خودی کەسایەتی وێنەکە نەناسراوە.[٣]