دڵخۆشی
دڵخۆشی یان شادمانی ھەستێکی ئەرێنییە لە ئینساندا و وەکوو وشە بە مانای بەھرەمەند بوون لە شادیی گەورە و درێژخایەنە. [١] ڕووت ڤینھۆڤن کە پێشەنگی لێکۆڵینەوەی زانستی لەمەڕ دڵخۆشییەوەیە ئاوەھا پێناسەی ئەکا: دڵخۆشی ڕادەی دڵخواز بوون و جێی پەسەند بوونی سەرجەم ژیانی ئینسانە بە پێی داوەریی خۆی. [٢]
ھەر کەسەو شیاوی بارودۆخی خۆی دڵخۆشی تەجروبە ئەکات، بەڵام ناساندنی بە قەدەر تەجروبەکردنی ئاسان نییە. ھەر لە کۆنەوە فەیلەسووفان و بیرمەندان سەرنجیان داوەتێ و ھەوڵیان داوە بیناسێنن. ئەفلاتوون لە کتێبی کۆماردا بە سێ ھێمان یان بنەما لە ئینساندا ئاماژە ئەکا: ئەقڵ (reason)، کوڵوکۆ (emotion)، مەیل (appetite). ئەو ئەڵێ دڵخۆشی ئەو کاتەیە لە نێوان ئەم سێ ھێمانەدا ھاوسەنگی ھەبێت. بە لای ئەرەستووەوە شادمانی ژیان بەسەربرن بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاق و فەزیلەتەکانە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^
مەردۆخ ڕۆحانی، ماجد (١٣٨٥). فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان. پەخشانگای زانستگای کوردستان. p. ١٥٠٠.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ڤینھۆڤن (Veenhoven)، ڕووت (Ruut). «چەمکی شادمانی (CONCEPT OF HAPPINESS)» (PDF). worlddatabaseofhappiness.eur.nl. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دڵخۆشی تێدایە. |