زیکۆ (تۆپی پێ)

یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی بەڕازیلی

ئارسەر ئەنتونس کۆیمبرا (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٥٣)، زیاتر بە زیکۆ ناسراوە، ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و یاریزانی پێشووە و وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر یاری کردووە. زۆرجار پێی دەوترێت " پێلێی سپی "،[١] یاریزانێکی داھێنەر بوو، خاوەنی لێھاتوویی تەکنیکی نایاب و باشترین پاسدەرەکان دادەنرێت تا ئێستا، ھەروەھا یەکێک لە گەورەترینەکان یاریزانانی ھەموو سەردەمێک.[٢][٣][٤][٥] ھەروەھا بە گەورەترین یاریزانی بەڕازیلی دادەنرێت کە ھەرگیز جامی جیھانیی نەبردبێتەوە. زۆرترین گۆڵی لە لێدانی سزای ڕاستەوخۆ تۆمارکردووە، بە ١٠١ گۆڵ.[٦]لە ساڵی ١٩٩٩ زیکۆ پلەی حەوتەمی بەدەستھێنا لە دەنگدانی باشترین یاریزانی سەدەی فیفا، لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لە لیستی ١٠٠ی فیفای گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھاندا بوو.[٧][٨] پێلێ کە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ھەموو سەردەمێک دادەنرێت، دەڵێت «بەدرێژایی ساڵان، یەک یاریزان کە لە من نزیکترین بووە زیکۆ بووە».[٩]زیکۆ بە تۆمارکردنی ٤٨ گۆڵ لە ٧١ یاری فەرمی لەگەڵ بەڕازیل، پێنجەم گۆڵکاری ھەڵبژاردەکەیە.[١٠] لە جامی جیھانی ١٩٧٨ و ١٩٨٢ و ١٩٨٦ نوێنەرایەتی بەڕازیلی کردووە. ئەوان ھیچ کام لەو پاڵەوانێتییانەیان نەبردەوە، ھەرچەندە پێکھاتەی ساڵی ١٩٨٢ بە یەکێک لە گەورەترین پێکھاتەی نیشتمانی بەڕازیل دادەنرێت تا ئێستا.[١١] زۆرجار زیکۆ بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت کە ئەندامی پێکھاتەیەکی براوەی مۆندیال نەبووە. وەک باشترین یاریزانی ساڵی ١٩٨١ و ١٩٨٣ ھەڵبژێردرا.[١٢]زیکۆ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ژاپۆن بووە، لە مۆندیالی ٢٠٠٦ بەشداری کردووە و جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٤ی بەدەستھێناوە، ھەروەھا فەنەرباخچە کە لە ساڵانی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ لەژێر فەرمانی ئەودا پلەی چارەکی کۆتایی بووە لە چامپیۆنزلیگ. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ وەک سەرۆکی ڕاھێنەری یانەی سی ئێسکا مۆسکۆ ڕاگەیەندرا. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٩، زیکۆ لەلایەن یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ کرا، دوای ئەوەی تیموری کێتسبایا ڕاھێنەری پێشووی یانەکە دوورخرایەوە. دوای چوار مانگ، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ لە کارەکەی دوورخرایەوە[١٣] لە ٢٨ی ئابی ٢٠١١ گرێبەستێکی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق واژووکرد و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە یارییەکدا بەرامبەر ئوردن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق بوو. زیکۆ لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دەستی لە پۆستی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق کێشایەوە، دوای کەمێک زیاتر لە ساڵێک لە پۆستەکەیدا و ڕای گەیاند، یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی نەیتوانیوە مەرجەکانی گرێبەستەکەی جێبەجێ بکات. لە ٢١ یاریدا لەگەڵ عێراق دە بردنەوە و شەش یەکسانبوون و پێنج دۆڕانی ھەبووە.[١٤]

زیکۆ
بە پورتوگالی: Zico
لەدایکبوون (١٩٥٣-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٥٣ (تەمەن ٧١ ساڵ)
ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونArthur Antunes Coimbra
ناوی خوازراوGalinho de Quintino، O Pelé branco، サッカーの神様، Kral Arthur، Zico
خوشک و براEdu Coimbra
منداڵThiago Coimbra، Arthur Antunes Coimbra Junior
زمانی زگماکیزمانی پورتوگالی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی پورتوگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، blogger، association football manager، beach soccer player
پۆستەکانsecretary of state
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست
دانیشتوویڕیۆ دێ ژانێرۆ
ئەندامی تیپی وەرزشیKashima Antlers، Udinese Calcio، Clube de Regatas do Flamengo، Clube de Regatas do Flamengo، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
Coach of sports teamKashima Antlers
وەرزشتۆپی پێ، beach soccer
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢
وێبگەhttp://www.ziconarede.com.br/znrpub/ig_index_news.htm

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Tim Vickery (٢٨ی ئایاری ٢٠١٤). «Zico's World Cup story: World class but denied on biggest stage». BBC Sport. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Zico: Seleção genius, Mengão king». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ John Brewin (٢٣ی نیسانی ٢٠٠٢). «World Cup 1982 (Spain) Renowned for his technique, tricks, dribbling, overhead kicks, no-look passes and free kicks, Zico is considered to be one of the best players of his generation». ESPN Soccernet. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  4. ^ «Platini or Zico? You decide...». FIFA. ١٢ی ئایاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ «Dalla A alla Zico, i grandi numeri 10 del calcio internazionale» (بە ئیتالی). Sport.Sky.it. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ goal.com/ Messi é o melhor cobrador de faltas da história do futebol? (پورتوگالی)
  7. ^ «FIFA Player of the Century» (PDF). touri.com. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Pele's list of the greatest». BBC Sport. ٤ی ئازاری ٢٠٠٤. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  9. ^ «OSWALDO TINHORÃO». لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ Ricardo Pontes. «Arthur Antunes Coimbra "Zico" – Goals in International Matches». RSSSF. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  11. ^ Daniel Pearl (٣ی نیسانی ٢٠٠٦). «No flair please, he's Brazilian». London: BBC. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  12. ^ «ABC (Madrid) - 19/12/1981, p. 65 - ABC.es Hemeroteca». لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ «Olympiacos sack Zico after four months in charge». ESPN. ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  14. ^ «Zico resigns as Iraq national team coach – Turkish News».

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
  NODES
Association 1
INTERN 2