ساردکەرەوە[١] (بە ئینگلیزی؛Refrigeraror) (بە عەرەبی؛ثلاجة) چ مەبەست لێی فێنک کەرەوەکان بێت یان فرێزەرەکان، ئامێرێکە بۆ ساردکردنەوەو سارد راگرتنی خواردن و خواردنەوە[٢] و ئەو شتانەی پێویستیان بەوەیە بە ساردی بمێننەوە، بنچینەی کارکردنیشیان بریتیە لە دەرکردنی گەرمی لەو شوێنەی کە لێی بەکاردێن بۆ شوێنێکی تر ساردکردنی ناوەوەی خۆیان و دروستکردنی قاڵبی سەهۆڵی و ئاوی سارد.

وێنەی ساردکەرەوەیەکی ئێڵ جی مۆدیل پێشکەوتوو.

بنچینەی فیزیایی

دەستکاری
 
An early electric refidgerator, with a cyclindrical heat exchanger on top. Now in the collection of Thinktank, Birmingham Science Museum.

لە یاسای دوھەمی «داینامیکی گەرمی» (Thermodynamic) باس لە کرداری خۆکارانە دەکرێت، دیاری دەکات کامە کردار بە ئاسایی خۆی خۆکارانە روو دەدات، بۆ نموونە گواستنەوەی گەرمی ھەردەم لە تەنی گەرمەوە بۆ تەنی سارد خۆکارانە روو دەدات، ھەرگیز بە پێجەوانە خۆکارانە روو نادات، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە ئەم کردارە ھەرگیز روو نادات، بەڵکوو لە کاتێک روو دەدات ئەگەر ئێمە ووزەمان بە کارھێنا بۆ پێچەوانە کردنەوەی بارە سرووشتیەکەی خۆی.[٣]

پێکھاتنی ساردکەرەوە

دەستکاری
 
بەشەکانی ساردکەرەوە
 
بەشەکانی ساردکەرەوە

ساردکەرەوەکان بە گشتی پێکھاتوون لەم بەشانەوە

  • کۆمپرێسەر (پەستێنەر):- کە گازەکەمان تا رادەیەکی یەکجار زۆر بۆ دەپەستیوێ.. ئەمەیان بریتیە لەو ووزەیەی کە ئەنجامی ئەدەین بۆ پێچەوانە کردنەوەی کردارە سروشتیەکە واتا بۆ گواستنەوەی گەرمی لە شوێنێکی سارد بۆ شوێنێکی گەرم.
  • تەلێکی ئەسورو تەلێکی زۆر باریک.
  • کۆندێنسەر (خەست کەرەوە) بۆ خەست کردنەوە بەکاردێت دوای ئەوەی گازەکە دەبێت بە ھەڵم
  • ئیڤاپۆرێتەر (ھەڵمێنەر) کە تێیدا کازەکە لە شلەوە دەبێتە ھەڵم.
  • بەلوعەیەک، کە تەلە باریک و ئەستوورەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە

چۆنیەتی کارکردن

دەستکاری

کارکرنی ساردکەرەوە بە شێوەی سوری بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. سەرەتا گازەکە بە ھۆی پەستێنەرەکە تا رادەیەکی زۆر دەپەستێورێتە ناو تەلە باریکەکە، کە ئەمەش وادەکات ئەو گەرمیەی گازەکە ھەڵی گرتبوو بیداتە دەرەوەبە گوێرەی یاسای یەکەمی «داینامیکی گەرمی» (Thermodynamic) (بەستاوتنەکە بریتیە لە ئیش کە ئەنجام دەدرێت لەسەر گازەکە، بۆیە ناچار گازەکە بە گەرمی دەیداتەوە) دواتر گازەکە دەچێتە ناو خەستکەرەوەکە لەوێ ھەموو وزەکەی دەداتە دەرەوە بۆیە خەست دەبێتەوە بۆ شلە، دواتر دەچێتە ناو بەلوعەکە، کە ئەم بەلوعەیە زۆر لەناکاو دەیکاتە ناو تەلە ئەستوورەکە، (ئەمەش وەکوو ئەوەیە کە گازەکە ئیش ئەنجام بدات، چونکە قەبارەکەی زۆر زیاد دەکات) بۆیە لە بەرامبەر دا دەست دەکات بە ھەڵمژینەوەی گەرمی بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ئیشەی کە کردوویەتی، دواتر دەچێتە ناو ھەڵمێنەرەکە، کە ئەویش یارمەتی دەدات زۆرترین گەرمی ھەڵمژێت تا دەبێتەوە بە گاز، بەم شێوەیە ساردکەرەوەکان کاردەکەن بە تەلە ئەستوورەکە گەرمی ھەڵدەمژن (بە ھەڵمێنەرەکە) و بە تەلە باریکەکە گەرمی دەردەکەن (بە خەستکەرەوەکە).

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Refrigerator»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-09-07، لە 2023-09-11 ھێنراوە
  2. ^ https://www.maytag.com/blog/kitchen/how-does-a-refrigerator-work.html#:~:text=Refrigerators%20vent%20heat%20out%20of,away%20from%20the%20refrigerator's%20contents. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «Thermodynamics»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2020-12-20، لە 2020-12-31 ھێنراوە
  NODES
Done 1
see 1