دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (بە عیبری: שֵׁירוּת הַבִּיטָּחוֹן הַכְּלָלִי, romanized: Sherut haBitaẖon haKlali؛ بە عەرەبی: جهاز الأمن العام, romanized: jihāz al'amn al`ami)، زیاتر بە شاباک یان شەباک ناسراوە (بە عیبری: שב״כ؛ بە عەرەبی: شاباک) یان شین بەت (لە زمانی عیبری بۆ خزمەتگوزاری پاراستن یان ئاسایش بەکاردێت)، دەزگایەکی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای تێل ئەڤیڤ، لە باکووری پارکی یارکۆن.[١][٢]

شاباک
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل
שירות הביטחון הכללי
Sherut haBitaẖon haKlali
جهاز الأمن العام
ناوبڕISA
ناسراوە بەشاباک
دروشم"قەڵغانە نەبینراوەکان"
دامەزران٨ی شوباتی ١٩٤٩؛ ٧٥ ساڵ لەمەوبەر (١٩٤٩-٠٢-0٨)
شوێنی دامەزرانئیسرائیل
ئۆفیسی سەرەکیپارکی یارکۆن، تێل ئەڤیڤ
خاوەنەکانسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
وێبگەwww.shabak.gov.il

یەکێکە لە سێ ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئیسرائیل، لەگەڵ ئامان (ھەواڵگری سەربازی)[٣] و مۆساد (دەزگای ھەواڵگری گشتی).[٤][٥]

ئەرک و خزمەت

دەستکاری

ئەرکەکانی شاباک بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت، ئاشکراکردنی شانە تیرۆریستییەکان، لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوانی تیرۆر، دابینکردنی زانیاری ھەواڵگری بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە، دژە سیخوڕی دەرەکی، پاراستنی بەرپرسانی باڵا، پاراستنی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و باڵیۆزخانەی وڵاتان.[٦][٧]

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، شاباک وەک لقێک لە ھێزی بەرگری ئیسرائیل دامەزرا و سەرەتا لەلایەن ئایسێر ھارێل (باوکی ھەواڵگری ئیسرائیل کە دواتر سەرۆکایەتی مۆسادی کرد) سەرۆکایەتی دەکرا. دواتر بەرپرسیارییەتی چالاکییەکانی شاباک لە وەزارەتی بەرگری گواسترایەوە بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران. لە کاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، بەرپرسیارییەتی شاباک تەنھا لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ بوو. لە شوباتی ساڵی ١٩٤٩ (ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی ھاتنی شەڕ) بەرپرسیارییەتییەکانی درێژکرایەوە بۆ دژە سیخوڕی.[٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Shin Bet | Israeli agency | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «A little history of Shin Bet». Engelsberg ideas (بە سویدی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ www.idf.il https://www.idf.il/en/mini-sites/directorates/military-intelligence-directorate/military-intelligence-directorate/. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ «Israeli Intelligence Agencies». irp.fas.org. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «Military Intelligence | Israeli intelligence agency | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «UNHCR Web Archive». webarchive.archive.unhcr.org. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Israel's national airline El Al is an intelligence front for the Shin Bet». Mondoweiss (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  NODES
Idea 1
idea 1
web 5