شارل پێرۆ نووسەری بەناوبانگی فەڕەنسیە. پێرۆ بناغەدانەری شێوازێکی نوێیە لە وێژەدا کە بە چیرۆکی پەریان ناسراوە. بەناوبانگترین کارەکانی پێرۆ ئەمانەن: سیندرێللا، پشیلەی چەکمەپۆش، چارۆکە سوور و جوانی خەوتوو.[١] زۆربەی بەرھەمەکانی پێرۆ لەدوای مردنیشی ھەر لە چاپ دران و بوونە بابەتی شانۆ، ئۆپیرا، بالە فیلم. پێرۆ یەکێک بوو لە کاریگەرترین کەسایەتییە ئەدەبیەکانی فەڕانسە لە سەدەی ١٧دا و یەکێک بوو لە بە ڕێوەبەرانی شۆڕشی ئەدەبی دژ بە ئەدەبی کلاسیک.

شارل پێرۆ

لەدایکبوون١٢ی جەنیڤێڕی ١٦٢٨
مەرگ١٦ی مەی ١٧٠٣ (٧٥ ساڵ)
پیشەچیرۆکنووس
خاوەنکارپشیلەی چەکمەپۆش، چارۆکە سوور، جوانی خەوتوو

شارل پێرۆ نووسەر و شاعیرێکی فەرەنسی بووە و بناغەدانەری جۆرێکی نوێی نووسین بووە کە ناوی لیناوە چیرۆکی ئەفسانەیی، لە ١٢ یەنایری ساڵی ١٦٢٨ لە خێزانێکی برجوازی دەوڵەمەند لە پاریس لەدایک بووە و کوڕە بچوک بووە.

شارل پێرۆ نوسەری فەرەنسی بەناوبانگ دوای ئەوەی کۆمەڵێک چیرۆکی نووسیوە بۆ بەرژەوەندی پەروەردەکردنی منداڵە فەرەنسیەکان توانیوێتی خۆی بگەیەنێتە دلی بەلایین مرۆڤ لەماوەی ٤٠٠ ساڵدا، لەدیارترین ئەندامانی ئەکادیمیای فەرەنسا بووە و لەساڵی ١٦٧٤ بۆ یەکەم جار گوێوی ھیندی ھێناوەتەوە بۆ فەرەنسا.

شارل پێرۆ ئەدیبێکی توانا بووە و خولیای نووسین بووە و حەزی لەفەلسەفەش ھەبووە، دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێک لەمامۆستاکانی بەشەڕ ھاتووە وازی لە قوتابخانە ھێناوە و لەو کاتەوە بڕیاریداوە چیتر نەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبی پیرۆزی ئینجیل و مێژووی فەرەنسا و چەند کتێبێکی دیکەی ڕۆشنبیری بە سوود تاکو قەرەبووی قوتابخانەکەی بۆ بکاتەوە.

شارل پێرۆ ناوبانگێکی بەربڵاوی ھەبووە لە نووسینی چیرۆک و چیرۆکەکانی لەکارە ھونەریی جیھانیەکاندا بەکار ھاتووە وەکو ئۆپرا و بالیە و مۆسیقا و فیلم و شانۆگەری مۆسیقی.

شارل پێرۆ کۆمەڵە چیرۆکێکی زۆری ئەفسوناوی نووسیوە و وەکو میراتێکی میلی پشتی پێئەبەسترێت، لەوانە کڵاوە سوورەکە، ڕیش شینەکە، جوانی خەوتوو سەندریلا، گەوھەر و بۆق، پێستی کەر و شازادە ڕاکردۆکە و چەندینی تر.

شارل پێرۆ نوسەری بەناوبانگی فەرەنسی و خاوەنی پێرۆکەی چیرۆکی ئەفسوناوی لە ١٦ مایری ساڵی ١٧٠٣ لەتەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ ھێنراوە. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  NODES