فرەڤەرتیش یان فرۆرتیش (بە یۆنانی: Phraortes) دووھەم پاشای ماد بوو. فرۆرتیش پاش دیاکۆ دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢۲ ساڵ لە نێوان ساڵانی ٦۷٥ و ٦٥۳ پێش زایین حوکمی گێڕا.

پاشا فرەڤەرتیش
پاشای شانشینی ماد
فەرمانڕەوایی٦۷٥–٦٥۳ پ.ز
پێشووپاشا دیاکۆ
جێگرهەڤەخشترە پاشا کەیخوسرەوی گەورە
منداڵ(ەکان)هەڤەخشترە پاشا کەیخوسرەوی گەورە
خانەدانبنەماڵەی شاهانەی ماد
باوکفرەڤەرتیش
لەدایکبوونسەدەی حەوتەمی پێش زایین
هەگمەتانە شانشینی ماد
مردن٦٥۳ پ.ز
مەیدانی جەنگ نزیك شاری نەینەوای پایتەختی ئاشووری
ئایینئایینی کۆنی ئێران

لە کاتی ھاتنە سەر تەختی فرۆرتیش، ھۆزی سەکا کە تیرەیەکی شەڕخڕ و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری گۆلی ورمێدا دەژیان. پارسه‌کانیش لە باشوور دەژیان. فرۆرتیش ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورگەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا، ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر پارسەکان و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد. بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئاشوور و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی ئاشوورییەکان بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە ئاسوورییەکان بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات.

سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو نەینەوا پایتەختی ئاشوورییەکان کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە ئاشوورییەکان، ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە. سەکاییەکانیش کە لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێدا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشوورییەکان بوون، سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشوورییەکان. ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا. مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکاییەکان و ئاشوورییەکانەوە.

لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٥۳ی پێش زایین فرۆرتیش کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و سەکاییەکان کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵانکردنی مەڵبەندی مادەکان. ئەوان نزیکەی ٢٨ ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
لە پێش:
پاشا دیاکۆ
پاشای شانشینی ماد
٦۷٥-٦٥۳ پ.ز
لە دوا:
پاشا کەیخوسرەوی گەورە هەڤەخشترە
  NODES