لیڤ و مادی، هەروەها ناسراوە بە لیڤ و مادی: کالی ستایل [١]بۆ وەرزی چوارەم کە واتای شێوازی کالیفۆڕنیایە، درامایەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی کۆمیدیە کە دروستکراوە لەلایەن جۆن بێک و ڕۆن هاڕی کە بەخش کرا لە کەناڵی دیزنی لە ٧ی ١٩ی ٢٠١٣دە بۆ ئازاری ٢٤ی ٢٠١٧، ئەستێرەکانی دراماکە دۆڤ کامیرۆن، جۆی براگ، تێنزن نۆرگەی، کالی ڕۆچە، بینجامین کینگ، و. لاورێن و لیندسی

تایبەتی ئەن درامیە ئەوەیە کە دۆڤ کامیرۆن دوو ڕۆڵ دەبینێت، دانیەکیان لیڤە، ئەکتەرێکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ دوای ئەوەی بەژداری درامایەکی بەناوبانگی کردووە دوای ٤ ساڵ، و دانەکەی تر مادییە، دووانەکەی لیڤ کە بەڵگە فلیمێک هەیە کە ڕونیدەکاتەوە کە چۆن دۆڤ ڕۆڵی دوانە دەبینێت بۆ بینەران بۆ هەر ئەڵقەیەک

لیڤ و مادی
چەشنکۆمیدی
دانەرجۆن بێک و ڕۆن هاری
ئەکتەران
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر
ئاوازدانەر(ان)ئیریک گۆڵدمان & کێن لۆفکاڵ
وڵاتی بەرھەمھێنەرنەتەوە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٨٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)گرێگ هامپسۆن
کامێرادوو کامێرا
ماوەی پەخش٢٤ بۆ ٢١ دەقە
پەخش
تۆڕکەناڵی دیزنی
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٩ی تەممووزی ٢٠١٣ (2013-07-19) – ٢٤ی ئازاری ٢٠١٧ (2017-03-24)

لیڤ روونی و گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە ستیڤن پۆینت لە ویلایەتی ویسکۆنسێن، دوای ئەوەی ماوەی چوار ساڵ لە هۆلیوود تەواو دەکات، وێنەگرتنی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی بە ناوی بەرزتر گۆرانی بڵێ! خوشکە دووانەکەی کە هاوشێوەیەتی، مادی، کە حەزی لە وەرزشە و زۆر حەزی لە تۆپی باسکەیە، بە ڕووخۆشیەکی زۆرەوە پێشوازی لە لیڤ دەکات بۆ ماڵەوە. دوو برا بچووکەکەی: جۆوی، هەرزەکارێکی نائاسایی کە ساڵێک لە دووانەکان بچووکترە، پارکەر، زیرەکو و کەسایەتییەکی خراپەکارە و بچووکترین منداڵی خێزانی ڕوونیە. دایک و باوکیان کارێن کە توێژەری کۆمەڵایەتی ئامادەییە و جێگری بەڕێوەبەری ئامادەییە، و پیتەر، ڕاهێنەری تیپی باسکەیە لە ئامادەییەکەی مادی کە دواتر پۆستێک وەک ڕاهێنەری تیپێکی کۆلێژ لە شاری بیلۆیت لە ویلایەتی ویسکۆنسێن وەرئەگرێت. زنجیرەکە باس لە لیڤ دەکات لەگەڵ ژیانی ئاسایی خێزانی خۆیدا دوای ئەوەی کاری سەرکەوتووانەی کردووە لە هۆلیوود. زۆربەی بۆنە و ئاهەنگەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕوونه یان لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕیجهوود ئەنجام دەدرێن. لە کۆتایی وەرزی سێیەمدا ماڵی ڕوونیەکان دەڕوخێت و مادی لە کۆلێژێک لە لۆس ئەنجلەس لە کالیفۆرنیا ناوی خۆی تۆمار دەکات. ئەمەش وا لە ڕوونیەکان دەکات، جگە لە پیت کە لە ویلایەتی ویسکۆنسێن دەمێنێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کاری ڕاهێنەرایەتی، ڕوو لە مالیبو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی کارێن، دێنا و کچەکەی، روبی، نیشتەجێ بن، کە وەرزی چوارەمی زنجیرەکە تێیدا بەڕێوەدەچێت ڕوودەدات.

بەژداربووەکان

دەستکاری
  • دۆڤ کامیرۆن وەک لیڤ و مادی ڕوونی
  • جۆی براگ وەک جۆوی ڕوونی
  • تێنزن نۆرگەی وەک پارکەر ڕوونی
  • کالی ڕۆچا وەک کارێن ڕوونی
  • بینجامین کینگ وەک پیت ڕوونی (وەرزی یەکەم بۆ سێیەم)
  • لاورێن لیندسی وەک ڕونی (وەرزی ٤)

بەرهەمهێنان

دەستکاری

لیڤ و مادی لە نیسانی ٢٠١٣[٢] دەستیان بە بەرهەمهێنانی کرد، کە زنجیرەکە لەلایەن جۆن دی بێک و ڕۆن هارت دروستکراوە، کە هەردووکیان وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار شانبەشانی ئەندی فیکمانیش کاردەکەن. بێک و هارت تیمێکی بەرهەمهێنەری نووسینن کە کریدتەکانیان بریتین لە بەپێی جیم، هێی ئارنۆڵد!، و بیشڵەقێنە. لە بنەڕەتدا ئەو جووتە سیناریۆی پڕۆژەیەکیان بە ناوی بیتسەکان و پیسەکان کڕیبوو کە خێزانێکی تێکەڵاوی هاوشێوەی زنجیرەکانی وەک دەستەکەی برادی و هەنگا و بەهەنگاو لەخۆدەگرت[٣]. کە زنجیرەکە لە ژێر کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی بێژ و هاڕت و بەرهەمهێنانی ئووپس دۆنەتەکان و ئەمە بەرهەمهێنانێکی پێکەنیناویە بەرهەم هێنراوە.

لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٤[٤]، کەناڵی دیزنی لیڤ و مادی نوێ کردەوە بۆ وەرزی دووەمی ١٣ ئەڵقەی کە بڕیار بوو لە پاییزی ٢٠١٤ بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت. دواتر وەرزی دووەم فراوانکرا بۆ ٢٤ ئەڵقە[٥]. وەرزی دووەم لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بۆ یەکەمجار نمایشکرا، زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم لەلایەن کەناڵی دیزنی لە ٣ی نیسانی ٢٠١٥ نوێکرایەوە، وەرزی سێیەم لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بۆ یەکەمجار نمایشکرا[٦]، لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی دۆڤ کامیرۆن ڕایگەیاند کە کەناڵی دیزنی بۆ وەرزی چوارەم لیڤ و مادی هەڵدەگرت. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦،[٧] ڕۆن هارت هاوبەشی دروستکەری زنجیرەکە لە تویتەر ڕایگەیاند کە وەرزی چوارەم لە پاییزی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت[٨]، لە ١ی تەمموزی ٢٠١٦، دۆڤ کامیرۆن ڕایگەیاند کە ئەڵقەی کۆتایی زنجیرەکەیان وێنەگرتووە.[٩] لە ١٩ی ئابی ٢٠١٦ لەلایەن دروستکەرانی زنجیرەکە، جۆن دی بێک و ڕۆن هارت ڕاگەیەندرا کە وەرزی کۆتایی ناوی لیڤ و مادی: شێوازی کالیفۆڕنیا دەبێت. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە وەرزی چوارەم و کۆتایی لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٦ بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.[١٠]

گۆرانیەکان

دەستکاری
لیستی گۆرانیەکان لیڤ و مادی
ناو پێشکەشکراوە لەلایەن…
"باشتر لە ئاوازدا" دۆڤ کامیرۆن
"لە لوتکەی جیهان" دۆڤ کامیرۆن
"با بەفر ببارێت, با بەفر ببارێت, با بەفر ببارێت" دۆڤ کامیرۆن
"دۆندرمەی یۆلۆ" دۆڤ کامیرۆن
"پشتم پێ ببەستە" دۆڤ کامیرۆن
"تۆ, من و ڕیتم" دۆڤ کامیرۆن
"کچ چییە" دۆڤ کامیرۆن
"خۆشەویستی ڕاستەقینە" دۆڤ کامیرۆن
"بڵێ هێی" دۆڤ کامیرۆن
"تاکو تۆم هەبوو" دۆڤ کامیرۆن
"کلیلی ژیان" دۆڤ کامیرۆن
"دەرفەتێکی تر" دۆڤ کامیرۆن و لاورێن لیندسی
"هێزی دوو" دۆڤ کامیرۆن و لاورێن لیندسی
"چارەنوسم" دۆڤ کامیرۆن

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Liv and Maddie (Comedy, Drama, Family)، It's a Laugh Productions, Oops Doughnuts Productions، 2013-07-19، لە 2022-09-11 ھێنراوە
  2. ^ «Newcomer Dove Cameron Lands Dual Roles in Upcoming Disney Channel Sitcom Liv and Maddie». Screener. ٨ی ئازاری ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ Monica Disare (١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Steelers fanatic behind Disney's new series 'Liv and Maddie'». Pittsburgh Post-Gazette. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Philiana Ng (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «Disney Channel Renews Liv and Maddie». Hollywood Reporter. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ John D. Beck [@JohnDBeckTV] (September 12, 2014). «Why haven't we got 21 episodes for season 2:(" we have 24» (Tweet). لە September 13, 2014 ھێنراوە – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ Elizabeth Wagmeister (٣ی نیسانی ٢٠١٥). «Liv and Maddie Renewed for Third Season on Disney Channel». Variety. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ Dove Cameron [@DoveCameron] (December 21, 2015). «Friends. Guess what?! Disney Channel is picking up #LivandMaddie season 4» (Tweet). لە October 16, 2016 ھێنراوە – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Ron Hart [@Scatter] (June 19, 2016). «Thank you for your amazing support this season. We hope to see you all back this fall for #LivAndMaddie #Season4» (Tweet). لە June 20, 2016 ھێنراوە – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ Jennifer Maldonado (١ی تەممووزی ٢٠١٦). «Dove Cameron Officially Says Goodbye to Liv and Maddie». M-Magazine. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ Marc Snetiker (August 19, 2016). «Liv and Maddie Gets New Title for Final Season». Entertainment Weekly. لە August 19, 2016 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  NODES
twitter 3