ماچ بریتییە لە لکاندنی لێو بە جێگایەکی دیکەی لەشەوە کە ڕێگایەکە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی، ڕێز، سڵاو، یان خواحافیزی بەکار دەھێنرێت. ماچ دەتوانێت بۆ نیشاندانی پەیوەندی ھەستی وە یا سێکسی بەکار بھێنرێت. بەگشتی ماچ یەکێک لە باوترین شێوازەکانی دەربڕینی ئەوین و خۆشەویستییە.

ماچی لێوی نێوان بووک و زاوایەک لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییان.

بیۆلۆژی و ڕەوتی گۆڕان

دەستکاری

مرۆڤناسان ھێشتا لە سەر ئەوە ڕێک نەکەوتوون کە ئایا ئاکاری ماچکردن شتێکی غەریزیە یان مرۆڤ و ئاژەڵان فێری دەبن. لەوانەیە ئەم ئاکار پەیوەندیی ھەبێت لەگەڵ ئاکاری خاوێنکردنەوە بە لێو و زوان لە نێو ئاژەڵان دا.[١]

ماچکردن دەرفەتی ئەوە ئەدات بە ئەو جووتانەی (کە چاوەڕوان دەکرێت پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک بھێنن) بۆی ماکی کیمیاوی نێو جەستە یەکتری (کە پێی دەگوترێت فێرۆمۆن) ھەمڵژن و تامی بچێژن.

ماچکردن لە نێو ھەندێک لە ئاژەڵان و پەلەوەر دا دەبینرێت کە دەم یان نووکیان لە یەکتر ئەدەن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  NODES