پەڕەسێلکە
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. کێشەی دیاریکراو بریتییە لە: ناستانداردی لە نووسین. |
پەڕەسێلکە، پلیزرگ یان تەیر، باڵندەیەکی مێرووخۆرە، زیاتر لە ٧٤ جۆری ناسراوە و لە زۆربەی ناوچەکاندا بەدی دەکرێت. ئەم باڵندانە باریک و بچووکن، ملیان قوڵە و باڵیان درێژ و نووک تیژە، کلکیان دوو لکە و دەنووکیان کورت و سەختە. لاقیان بچووک و بێ ھێزە، لە فڕیندا تیژباڵن. بە گەل دەژین و نێر و مێیان یەک ڕەنگە.، لە ژێر ڕەوەز و کەلێنی خانوو بەراندا بە قوڕ ھێلانە چێ دەکەن. لە ھەوادا مێش و مەگەز دەگرن.
ناوەکانی تر
دەستکاریپلیسرک، پلیسرگ، پڵۆزگرد، پلیسری، پولیسور، پلیسکر، پەڕەسللێرکە، پەڕەسلێنکە، پەڕەسوێلکە، پەڕەسیسە، حاجی حاجک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەنگ، دوومقەس، دوومقەسک، سیاپورسینگ، سیاپوسینگ، سیپریسک، ھەجەجک و....
جۆرەکان
دەستکاریجۆرە باوەکانی پەڕەسێلکە بریتین لە:
- پەڕەسێلکە
- پەڕەسێلکەی پاشەڵ سپی
- پەرەسێلکەی پاشەڵ سوور
- پەرەسێلکەی خیزەڵان
- پەرەسێلکەی ڕەوەزان
- پەرەسێلکەی کاڵی ڕەوەزان
وەرزی ھێلکەکردن
دەستکاریپەڕەسێلکەکان ماوەی ١٥ ڕۆژ لە سەرھێلکە کڕ دەکەون، ١٥ ڕۆژی دوای سەرھەڵێنانیش، خۆراکیان بۆ پەیدا دەکەن. لەگەڵ جوچکەکانیان ھێلانە بەجێ دەھێڵن.
ھێلانە
دەستکارینێر و مێ پێکەوە ھێلانە ساز دەکەن. بۆ دروستکردنی ھێلانە لە قوڕ، پەڕ و پووش کەڵک وەردەگرن.
کۆچ
دەستکاریلەمێژەوە مرۆڤ لە کۆچی پەڕەسێلکەکان ڕاماوە و پێی خۆش بووە بزانێت چۆن ڕێ بەدی دەکەن. ھەرساڵە کۆمەڵێکی زۆر لەم باڵندانە باکوور بەرەو باشوور و باشوور بەرەو باکوور دەبڕن و لە شار و دێ و وڵاتی بێھەژمار تێدەپەڕن. دیارە ھۆکارە سروشتییەکان وەک پلەی گەرمی، کەشوھەوا، سەرما و گەرما دەوری سەرەکی دەگێڕن. پەرەسێلکەکان ساڵانە ١٧ ھەزار کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕن و لە بەژەکێکەوە بۆ بەژەکێکی تر دەڕۆن و لەم بوارەدا ریکۆردیان شکاندووە، بە جۆرێک کە پێوانی ٤ھەزار کیلۆمەتر لە ٢٤ کاتژمێریان بە ناوی خۆیانەوە تۆمارکردووە؛ واتە ١٧٠ کم لە کاتژمێردا.
سەبارەت بە کۆچی باڵندەکان قسەی زۆر کراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ زایینی زانای ئەڵمانی «شنایدەر» بەم ڕاستییەی زانی کە باڵندەکان لەڕووی ھەتاوەوە ڕێ پەیدا دەکەن.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەڕەسێلکە تێدایە. |