ڕۆتەردام

شارێک لە ھۆڵەندا

ڕووەتەردام یان ڕۆتیردام شار و شارەوانییەکە لە ڕۆژاوای ھۆڵەندا، لە ناوچەی ھۆڵەندای باشوور. دووەم شاری ھۆڵەندا و یەکێکە لە گەورەترین بەندەرە دەریایییەکانی جیھان.

دیمەنی ئاوەڕۆیەکی ڕووەتەردام
وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەر

شارەکە ھیچی تر نەبوو جگە لە بەنداوێک کە لە ساڵی ١٢٧٠ی زایینی لەسەر ڕووباری ڕۆت دروست کرابوو و ناوی ئەم بەنداوە لێنراوە، شارەکە گەشەی کردووە و بووەتە یەکێک لە دیارترین کۆبوونەوە بازرگانییەکانی جیھان، ھەروەھا بەھۆی شوێنی ستراتیژییەکەی لە ڕووباری ڕاین- دێڵتای مۆیس-شیڵت لەسەر دەریای باکوور و لە دڵی ناوەندی گەورەی گواستنەوەی ھێڵی ئاسن و ڕێگاوبان و فڕۆکەوانی و گواستنەوەی دەریایی کە ھەموویان درێژدەبنەوە تا قووڵایی ئەورووپا، زۆرجار بە ڕووەتەردام وەک «دەروازەی ئەورووپا» ناودەبرێت.

ڕووەتەردام دەکەوێتە باشووری ھۆڵەندا، و ژمارەی دانیشتووانی شارەکە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٣ گەیشتە نزیکەی ٦١٨ ھەزار کەس، و ژمارەی کۆبوونەوەی شارستانی ڕووەتەردامی گەورە (شارەکە و دەوروبەری) ١٫٣ ملیۆن کەسە. سەبارەت بە تەواوی کۆکراوەی ناوچەی ڕووەتەردام و ھاگ، ژمارەی دانیشتووانی بە ٢٫٩ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و لە خشتەی گەورەترین کۆبوونەوەی شارەکانی جیھان و گەورەترین لە ھۆڵەندا لە پلەی ٢٠٦دایە. ڕووەتەردام بە تەلارسازی ناوازەی و زانکۆی ئیراسموس و کەلەپوورە دەریایییە دیارەکانی بەناوبانگە، بەو پێیەی بەندەری شارەکە دڵی لێدەر و ھێنەری سەرەکی ئابوورییەکەی پێکدەھێنێت، چونکە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ بۆ ٢٠٠٤ بە قەرەباڵغترین بەندەری جیھان دادەنرا پێش ئەوەی بەندەری شەنگەھای لێی بباتەوە.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  NODES